AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٨ ١٥:٠٠

سەرۆکی دەسەڵاتی داد: دوژمن خەریکە دژی خەڵکی ئێران پیلان دەڕێژێ وریابن

سەرۆکی دەسەڵاتی داد: دوژمن خەریکە دژی خەڵکی ئێران پیلان دەڕێژێ وریابن

موحسنی ئێژەیی سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران وتی: دوژمن فێڵی جۆراوجۆر بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی دژی خەڵکی وڵات کار بکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسینی ئێژەیی رایگەیاند کە دوژمن هیچ ئەنجامێکی لەو گەمارۆیانە بەدەست نەهێنا کە لە ساڵانی ڕابردوودا سەپاندی بە سەر ئیراندا.

وتیشی: ئەم گەمارۆیانە سەختی بۆ ئێمە دروست کرد، بەڵام دوژمن سەرەڕای هەموو ئەمانە نەیتوانی خۆڕاگری گەل لەناو ببات.

جەختیشی کرد کە بڕیاری ئەنجامدانی شەڕی 12 ڕۆژە لەلایەن دوژمنەوە بە یەک ڕۆژ و هەفتەیەک نەدرا، ساڵانێک کاریان کرد و هەموو ئەگەرەکانی بەکارهێنا.

ئیژەیی وتی: دوژمن هەموو ئەو ئیمکانات و کەرەستەی بەکارهێنا کە پێی وابوو بۆ سەرکەوتن پێویستن. دوژمن هەموو کەرەستەی سەربازی مۆدێرن و کوشندە و وێرانکەری بەکارهێنا. هەموو ئیمکانات و هەموو ئەو شتانەی کە پێویست بوو بۆ ڕێوشوێنی تەکنیکی و هەواڵگری و ئەمنی بەکاریان هێنا بەڵام بە ڕێنمایی فەرماندەی گشتی و هۆشیاری و تێڕوانینی خەڵک و ڕۆحی نەتەوەیی ڕێگە نەدرا دوژمن لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا ئامانجەکانی خۆی بگات.

نابێت بۆ ساتێک ئۆپەراسیۆنەکانی دوژمن فەرامۆش بکەین، دوژمن بەدوای ئۆپەراسیۆنی دەروونیدا دەگەڕێت و فشاری ئابووری دەخاتە سەر خەڵک.

نابێ بۆ ساتێکیش چاوپۆشی لە فێڵە جۆراوجۆرەکانی دوژمن بکەین، دوژمن شەو و ڕۆژ تەپڵی فیتنە لێدەدات.

News ID 58063

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha